 ماڵپەڕی چۆمان
جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان ڕۆژی شه‌مه (5/12) به‌لاغی کۆتایی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسانی ئاشکرا کرد. جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان له‌م به‌لاغی کۆتایی کۆنگره‌که‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت که رۆژی به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه له مێژوی ئازادی و دیموکراسی له باشوری کوردستان و عێراق، رۆژێکی گرنگ و پڕواتا و مێژویی بوو. له به‌شێکی تری به‌لاغی کۆتاییدا هاتووه: "په‌یامی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نین به هه‌موو گه‌لانی عێراق و ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که ئێمه له هاوڵاتی ئازاد و یه‌کساندا کێشه‌ی سنور، جیکاری نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ژادیمان نییه، به‌ڵکو هه‌موو تواناکانی ئێمه له‌خزمه‌ت ئێوه‌دایه."
ده‌قی به‌لاغی کۆتایی کۆنگره‌که:
به‌لاغی کۆتایی کۆنگره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان
ئه‌ندامانی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان و رای گشتی: دوێنێ له مێژوویی ئازادی و دیموکراتی له باشووری کوردستان و ئێراق رۆژێکی گرنگ و پڕ واتا‌و دیرۆکی بوو، چونکه رۆژی له دایک بوونی جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان بوو، به به‌شداری 523 ئه‌ندام و 40 میوان. بۆیه سه‌ره‌تا ئه‌مانه‌وێت وێڕای دووباره ماندوونه‌بوون بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز، هه‌مانکات رێگا بده‌ن له‌سه‌ر ناوی ئێوه ده‌ستخۆشی له‌و به‌ڕێزانه‌ش بکه‌ین که هاوکارمان بوون بۆ سازدان و سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌مان. ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆڵی میدیا بۆ ئه‌رک و ماندووبوونیان، بۆ برایانمان له ده‌زگای ئه‌منی و پاراستنی هۆڵی کۆنگره، هه‌روه‌ها کۆمیسیۆنی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، توانیان به ئه‌زموون و لێهاتووی خۆیان پرۆسه‌یه‌کی بێگه‌رد و پاک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی گه‌ل، بۆ جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان ئه‌نجامبده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیه‌کی تایبه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌مان که دوێنێ ئه‌رکداربوون و خزمه‌تیان کرد.
خوشکان، برایان، خه‌باتکارانی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی داهاتوومان و بۆ ماوه‌ی ساڵێک، ئهنجومهنێکمان هه‌ڵبژارد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له یه‌که‌یه‌که‌یان ئه‌که‌ین و هیوادارین له ئه‌رکه‌کانیان سه‌رکه‌وتووبن، به‌ڵام پێویسته بزاندرێت لای ئێمه ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنانه بۆ ئه‌رک دابه‌شکردنه، نه‌ک وه‌رگرتنی پۆست و پله‌و پایه، چونکه له سیسته‌می ئێمه‌دا وه‌رگرتنی پۆست نییه، پێویسته ئه‌وه بزاندرێت له هاوڵاتی ئازاد به‌هیچ جۆرێک پۆست و پله‌و پایه رۆڵی نییه. ئه‌وه‌ی ئه‌رکی زیاتر وه‌رده‌گرێت ئه‌و ده‌بێ خزمتکارێکی له هه‌مووان باشتربێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له هاوڵاتی ئازاد پێمان وایه کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراق پێویستیان به خزمه‌تکار و ره‌نجده‌ران هه‌یه، نه‌ک ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی پۆست و پله‌و پایه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌ڵێین پیرۆزبایی له‌و به‌ڕێزانه‌ش ئه‌که‌ین که به‌شداری پرۆسه‌ی ههڵبژاردنبوون، به‌ڵام ده‌رنه‌چوون، چونکه پێیان گووتین ئێمه‌ش وه‌کو ئێوه ئاماده‌ی خزمه‌ت کردنین.
به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌و ژماره زۆره له ئه‌ندامان و دۆستان، ئه‌و بڕه هاوکاریه‌ی که له خه‌ڵکی وڵاتپارێز و نیشتمانپه‌روه‌ر به‌ده‌ستمان گه‌یشت و توانیمان کۆنگرهکهمانی پێ ئه‌نجام بده‌ین، له گه‌ڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه، هه‌مانکات ئه‌مه نیشانه‌یه‌کی به‌رچاوه که پره‌نسیبی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئێستا پێکدێت و کۆمه‌ڵگای ئێمه ئاماده‌یه خۆی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته سه‌رکه‌وتنی یه‌که‌م له خه‌باتی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کساندا. ژنانی به‌ڕێز، گه‌نجانی دڵسۆز:
ئاماده‌بوونتان به‌و ژماره به‌رچاوه له کۆنگره‌که‌تان و به‌و شێوه گه‌رم و گوڕه به‌شداربوونتان له کاره‌کاندا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئاماده‌ن ئه‌رکی پێشه‌نگایه‌تی له هاوڵاتی ئازاد بخه‌نه سه‌رشانی خۆتان، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت ئیتر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناخێکی نوێیه له‌پێناو کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات و هاوچه‌رخدا، بۆیه به‌و هه‌بوونه‌ی ئێوه به ئازادیخواز و دیموکراتخوازان و خه‌ڵکی ره‌نجده‌ر و تێکۆشه‌ر ئه‌ڵێین؛ کۆبوونه‌وه له جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کساندا به‌مانای کۆبوونه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌کی، ئازادی ره‌گه‌زی، دیموکرات و ژینگه‌پارێز. هه‌ڤاڵانی هێژا:
په‌یامی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌مان ئه‌گه‌یه‌نین به‌هه‌موو گه‌لانی عێراق و ئه‌وه رائه‌گه‌یه‌نین که ئێمه له هاوڵاتی ئازاد و یه‌کساندا کێشه‌ی سنور، جیکاری نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ژادیمان نییه، به‌ڵکو هه‌موو تواناکانی ئێمه له‌خزمه‌ت ئێوه‌دایه. بۆیه په‌یامان بۆ هه‌موو ئاین و ئاینزا، نه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیه جیاجیاکان ئه‌وه‌یه، هه‌بوونتان له ژێر چه‌تری هاوڵاتی ئازاد دا به‌مانای پاراستنی ئازادیهکانتانهو زامنی به‌ره‌و پێش بردنی باوهڕیهکانتانه بێ هیچ ده‌مارگیری و پێشێل کردنی مافی ئه‌وانی تر. بۆیه ئه‌و ره‌نگه جیاوازانه‌ی که له کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراقدا هه‌یه، بۆ خۆمان به ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌زانین و هاوڵاتی ئازادیش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دهوڵهمهندیهیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد هیچ ئامانجێکی بۆ چوونه ده‌سه‌ڵات نییه‌و دهسهڵاتداریهتیش به‌ده‌ستکه‌وت نازانێت، به‌ڵام هیچ کاتێک خۆی به دوژمن یان دژبه‌ری هیچ لایه‌ک نازانێت، هه‌مانکات زۆرترین ره‌خنه‌و تێبنی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ڵکو تاکه هاوپه‌یمانی، دیموکراتخوازان، ئازادیخوازان و مافپهروهرانن، رێکه‌وتنی سه‌ره‌کیشی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراتدایه. بۆیه پشتگیری له هه‌موو ئه‌وان ئه‌کات که کاری باش بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا ئه‌که‌ن به‌بێ جیاوازی. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پرۆژه‌و پێشنیاره‌کانی پێشکه‌ش ده‌کات و کاریان له‌پێناو ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌نجام:
له‌گه‌ڵ دووباره پیرۆزبایمان بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان و له‌دایک بوونی جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان، مایه‌ی خۆشبه‌ختی هه‌موو لایه‌که‌و لێره‌شه‌وه، له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و خه‌باتکاران و دڵسۆزانی ئازادی و دیموکراتی پیرۆزده‌که‌ین.
سه‌رکه‌وتوو بێت جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی ئازادی و دیموکراتی بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و بونیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات و یه‌کسان بژی جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان
جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان 2012/5/12 هه‌ولێر |